به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان و به‌رابه‌ری ته‌له‌بانی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “داریووش عه‌لیزاده”یان كرد.
ئه‌و مه‌راسمه به ڕاگرتنی یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. بیدهنگیهكه به خوێندنی سروودێكی شۆڕشگێڕانه شكا و پاشان به‌شدابووان سروودێكی دیكه‌یان پێكه‌وه خوێنده‌وه. له ئیدامه دا ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت شۆڕشی “ژینا” قسه و باسیان كرد. دیداره‌كه به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها په‌یمان نوێ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و بهاربهری كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه “داریووش عه‌لیزاده” ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش چاوی هه‌ڵهێنا و له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.