ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شاندێك له ژنانی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی ڕێكخراوی ژنانی “ڕێ پاك” و هاوڕێ ڕۆزارین ئه‌ندامی كهژاریان كرد.
له‌و دیداره‌دا وێڕای تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناوچه‌كه و به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”، جه‌خت خرایه له‌سه‌ر دۆخی ژنان و درێژه‌دان به خه‌بات و تێكۆشان دژبه كۆماری ئیسلامی. هه‌روه‌ها باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندووتیژی خێزانی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاماری ژن كوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كرا و هۆكاره‌كان و شێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوتوێ كرا.