رۆژی پێنجشەممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، شاندێک له هەڤاڵانی “کەژار” لەگەڵ هاورێیانی کۆمیتەی ژنانی کۆمەلە (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دیداریان كرد.
لەم چاوپێکەوتنە دا باروودۆخی ئێستای ناوچه‌كه، ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاوتوێ كرا و دۆخی ژنانی كۆمه‌ڵگا له هه‌لوومه‌رجی ئاڵۆزی ئێران خرایه به‌ر باس. ئاماده‌بووانی ئه‌و دیداره یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پاش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌دان كه‌سیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و بڕیاریان دا بۆ به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان چاوپێكه‌وتنه‌كانیان درێژه پێ بده‌ن.