ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، لێژنه‌یه‌كی ئورووپایی كه پێكهاتبوو له چه‌ندین میدیا و ژماره‌یه‌ك پاڕله‌مانتار چوونه ڕۆژئاوای كوردستان و له‌گه‌ڵ ڕۆهه‌ڵات عه‌فرین فه‌رمانده‌ی ی.پ.ژ و ژماره‌یك له فه‌رمانده‌كانی قه‌سه‌ده دیداریان كرد.
له‌و دیداره‌دا، شاره‌داری شاری ڕۆم له ئیتالیا، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی ئێستا و پێشووی پاڕله‌مانه‌كانی ئیتالیا و فه‌ڕانسه، چه‌ند ئه‌ندامی شۆرای شاری پاریس و ڕۆم، چه‌ندین ڕۆژنامه‌وانی سویسی، به‌ریتانیایی، ئیتالیایی، ئێسلۆڤێنیایی، فه‌ڕانسه‌وی و ئێسپانیایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نیزامی و سیاسی ی.پ.ژ و قه‌سه‌ده وتوووێژیان كرد و پشتیوانی خۆیان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه دووپات كرده‌وه.