سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی رێبەندان، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی “کاک محەممەد نەزیف قادری” لە مەقەری پەیوەندیەکانی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی، پێشوازیان لە هه‌یئه‌تێکی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ “حەسەن رەحمانپەناه” کرد.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه، مه‌به‌ست له‌م دیداره ئاڵوگۆركردنی بیروڕا سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین پرسه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه و هه‌وروه‌ها هه‌لسه‌نگاندنی بواره‌كانی هاوكاری دوو لایه‌نه له پێناوی به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی كۆماری ئیسلامی بوو. لەم دیدارەدا هه‌ر دوو لایه‌ن جارێکی دیکە جەختیان لە سەر پێویستی هاوكاری له پێناوی پووچه‌ڵکردنەوەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی له دژی ئوپوزسیونی ئه‌و ڕژیمه نیشته‌جێ له هەرێمی کوردستان كرده‌وه. هه‌ر دوولا وێرای مه‌حكوم كردنی هه‌ره‌شه و ده‌ست به‌سه‌ركردنی هه‌لسوراوانی مه‌ده‌نی له كوردستانی ئێران و به تایبه‌ت مامۆستایانی ده‌ست به‌سه‌ركراو، خوازیاری ئازادیی ده‌ست به جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون.