به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، دایكانی دادخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی شۆڕشی “ژینا” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی”یان كرد له شاری سنه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.
دایكانی شۆڕشگێڕی سنه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی” خوێندكاری بواری یاسای زانكۆی كوردستان له ڕێكه‌وتی ١٦ی به‌فرانباری ساڵی ٨٦ی هه‌تاوی له‌به‌رده‌م زانكۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و ڕۆژی ٢٥ی به‌فرانبار له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.