به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د ئه‌مینی”یان كرد و ڕێزیان له یاد و فیداكارییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه له زه‌نجیره دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “مهران ڕه‌حمانی” گیانبازی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره‌یان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له بوێڕی و ئازایه‌تی ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی له خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “مهران ڕه‌حمانی” ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوود به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكردبوو.