ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەشەمین ساڵوەگەڕی گیانبەخت‌کردنی “حامید سەیف‌پەناهی” و هاوڕێیانیدا، ژمارەیەک لە دایکانی شۆڕشی “ژینا” سەردانی بنه‌ماڵه‌ی ئەو هه‌میشه زیندووه‌یان کرد.
به‌شداربووان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حامید” سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندوویان كرد و به دانانی گڵ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت. “حامید سەیف‌پەناهی”، ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا بە ناوەکانی “سەباح حسێن‌پەناهی” و “بێهزاد نووری”، له ئۆتومبێله‌كه‌یان دا له شاری سنه، له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانیان به‌ختكرد.
