کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری له‌ قه‌زوێن

دیداری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری

كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، چاویان به‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو جه‌واد حه‌یده‌ری كه‌وت و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌ ڕووداوه‌كانی ڕۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌ له‌ شاری ورمێ نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ئێران ئه‌بێ وشیار بن و فریوی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كورد و تورك نه‌خۆن. ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ گیانیان له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌خت كردووه‌ و ئێمه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌دا به‌رده‌وامین. بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ كۆتایی دا وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.