ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی بۆكان چوونه ماڵ باوكی هه‌میشه زیندوو، هێمن ئه‌مان و پشتیوانی خۆیان له‌و بنه‌ماڵه جه‌رگ سووتاوه دووپات كرده‌وه.
هێمن ئه‌مان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بریندار و له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. سێ ڕۆژ به‌دوای ڕفاندنی هێمن له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌یوه‌ندی به باوكی ناوبراوه‌وه گرت و داوای كرد بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بكات. به‌دوای گیانبه‌ختكردنی هێمن ئه‌مان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه ڕۆژێكی خۆشی نه‌بووه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.