ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌تین نادرخانی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان كرد له تاران و بۆ جارێكی دیكه یه‌كڕیزی خۆیان دووپات كرده‌وه.
مه‌تین نادرخانی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. شه‌وی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئه‌و گه‌نجه‌یان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و مێشكی مه‌تین دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وت و گیانی به‌ختكرد. پاش ئه‌و ڕووداوه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاند له حاڵێكدا پزیشكی داد كوژرانی مه‌تینی به دوو فیشه‌كی جه‌نگی پشتڕاست كردبوو.