کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حسێن په‌ناهی”

دیداری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكروودانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری دێولان سه‌ردانی ماڵی “ڕامین حسێن په‌ناهی”یان كرد  و له‌گه‌ڵ دایە شریفە كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، کاک “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێیان “شادمان ئه‌حمه‌دی”، “موحسین نیازی” و “ڕه‌زا لوتفی” له‌ شاری دێولان وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكروودانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌ هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆز یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌ به‌رز ڕابگرن.