سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی سێ موعه‌لیمی به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی، ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی و مه‌سعوود نیكخواه، له زیندانی ئێڤینی شاری تاران سه‌ردانی ئه‌و سێ كه‌سه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه توانیویانه چاویان به ئه‌ندامانی به‌نه‌ماڵه‌یان بكه‌وێت و له‌و دیداره‌دا ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێداگرییان له‌سه‌ر به‌حه‌قبوونی خواست و چالاكییه‌كانیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌و باره‌وه ئه‌نجام نه‌درێت دیسانه‌وه ده‌ست به مانگرتن ئه‌كات.