ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حسێن نادربه‌یگی” له بریندارانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” كه هه‌ر دوو چاوی له‌ده‌ست داوه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له بۆكان، بنه‌ماڵه‌ی “سپێهر ئه‌عزه‌می” و “موحسین شكاری” له كه‌ره‌ج پێكه‌وه له ماڵی “حسێن نادر به‌یگی” برینداری شۆڕشی “ژینا” كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ر دوو چاوه‌ی له ده‌ست داوه، كۆبوونه‌وه و وێڕای پشتیوانی له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
