ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، سیامه‌ك ئه‌عزه‌می” برای هه‌میشه زیندوو “سپێهر ئه‌عزه‌می” له‌گه‌ڵ “سالار وه‌ته‌ن شناس” و “حسێن نادربه‌یگی” دوو برینداری شۆرشی “ژینا” كه هه‌ر یه‌ك چاوێكیان له ده‌ست داوه دیداری كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” نوێ كرده‌وه.
“سیامه‌ك ئه‌عزه‌می” له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی فیدیۆی ئه‌و دیداره نووسی: “خودا له كوێ بووی كاتێك به ناوی دین سێ لاو و بنه‌ماڵه‌كانیان له ناو برد، “سپێهر ئه‌عزه‌می” خه‌ڵتانی خوێن له نێو خاك دا خه‌وتووه، ژماره‌ی ئه‌و فیشه‌كانه‌ی به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه له ژماره‌ی ئاواته‌كانی زۆرتره، “حسێن” نابینا بوو به‌ڵام ئێستا ناخی پیس و پڕ له نه‌فڕه‌تی جه‌نایه‌تكاران باشتر ئه‌بینێت، “سالار” قاره‌مانی شۆڕشه و له هه‌ڕه‌شه و چه‌ك ناترسێت به‌ڵكوو، له بایه‌خ نه‌دانی هه‌ندێك له خه‌ڵك ده‌ترسێت، ئێمه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان پێكه‌وه به‌هێزترین و درێژه به شۆڕش تا سه‌كه‌وتن ئه‌ده‌ین”.