ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی “ژینا” له سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان له كه‌ره‌ج و قه‌زوێن كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “غه‌زاڵه چه‌لابی” و “فه‌رشید موسه‌وی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “عیرفان ڕه‌زایی” له شاری كه‌ره‌ج دیداریان كرد و په‌یامی یه‌كڕێزی و یه‌كگرتوویی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها خۆشكی هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جو” و سێ كه‌س له برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” به ناوه‌كانی “عه‌لی تاحوونه”، “یاسر ئه‌لوه‌ندی” و “حه‌مید پارسا” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری” له شاری قه‌زوێن دیاریان كرد. به‌شداربووان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.