به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی په‌نابه‌رانی توركیه، لانیكه‌م ٧٠ په‌نابه‌ر كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبی به‌ڕێكه‌وتبوون و ده‌یانه‌ویست له ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه خۆیان به خاكی ئه‌ورووپا بگه‌یێنن، چاره‌نووسیان نادیاره.
ڕێكخراوی “ئالارم ون”یش له‌م باره‌وه ده‌ڵێت : به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و ئه‌و كۆچبه‌ران نه‌مێنێت باسیان له‌وه ده‌كرد كه دیانه‌ویست بڕۆنه وڵاتی “ماڵت” له ٢٠ كیلۆمه‌تری ئاوه‌كانی وڵاتی ئیتالیا و به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر سه‌ڵامه‌تی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ده‌ست نه‌گه‌ییشتووه. شایانی باسه ساڵانه به ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری ئافریقایی به‌هۆی خه‌راپی ژیان و باری ئابووری، له ڕێگای ئاو و قاچاخه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بڕۆنه وڵاته ئه‌ورووپاییه‌كان و له‌وێ نیشته‌جێ بن.