به‌پێی ڕاپۆرتێكی تێلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق، “به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆك كۆماری عێراق، “محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی” وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌لاوی” كه پێشتر وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان بووه، تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌م وڵاته، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری دا ده‌بێ. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێك بێنێ. عه‌لاوی له كاتێكدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردراوه كه، “عادل عه‌بدول مه‌هدی” دوو مانگ له مه‌وبه‌ر به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م وڵاته ده‌ستی له‌كار كێشابووه‌وه. شایانی باسه، “به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته نه‌توانێ تا ڕێكه‌وتی یه‌كی فێورییه، له‌سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به ڕێككه‌وتن بگات، خۆی كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ڵده‌بژێرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوای ڕاگه‌یاندنی عه‌لاوی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراق، خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به دیاری كردنی ناوبراو هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی ناوبراویان ڕه‌ت كرده‌وه. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی عه‌لاوی كه خه‌تیان به‌سه‌ریدا كێشابوو له مه‌یدانی ته‌حریر له به‌غدا كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “عه‌لاوی بڕۆ ده‌رێ” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.