جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “فه‌رهاد شێخی” چالاكی كرێكاری دانیشتووی كه‌ره‌ج، بڕیاره ڕۆژی ١٠ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له لقی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه بچێت.
“فه‌رهاد شێخی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” دوو جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وته‌كانی ١ بۆ ١٧ی ڕێبه‌ندان و ٧ بۆ ٢٣ی جۆزه‌ردانی ساڵه‌كانی ١٤٠١ و ١٤٠٢، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زیندانی ڕه‌جایی شار به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.