به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مسته‌فا كازمی” سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاریی نیشتمانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری دیاری كرا و ڕاسپێردار بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت.
هه‌واڵی دیاری كرانی مسته‌فا كازمی به‌دوای ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه “عه‌دنان زۆرفی” له گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیار كراوی خۆی بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت پاشگه‌ز بوویه‌وه. عه‌دنان زۆرفی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر و له بارودۆخێكدا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌ڵبژێردرا كه ئه‌م وڵاته، پێنج مانگی به‌رده‌وامه سه‌رقاڵی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و كێشه‌ی سیاسیی ناوخۆیی بوو. خۆپیشاندانی خه‌ڵك له به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق كه له مانگی ئۆكتۆبره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی، بێكاری و بارودۆخی ناله‌باری خزمه‌تگوزاریی گشتی ده‌ستی پێكردووه به خێرایی بووه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی به خواستی وه‌لانانی ده‌وڵه‌ت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه سه‌رئه‌نجام “عادل عه‌بدول مێهدی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.