له كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له سریلانكا هێشتا به‌رده‌وامه، دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگی متمانه‌ی به “ڕانییه‌ل ویكڕامسینگ“ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگدانه، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته دیسانه‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان دروشمیان وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سه‌ڕۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشوو ده‌ستیان له كاسه‌یه‌كدایه و ئه‌م گۆڕانكارییه به شانۆگه‌ری ناوده‌به‌ن.