کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دیاری كردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ بۆ سریلانكا و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌

تعیین رئیس جمهوری سریلانکا و ادامه اعتراضات

له‌ كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ سریلانكا هێشتا به‌رده‌وامه‌، دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگی متمانه‌ی به‌ڕانییه‌ل ویكڕامسینگ“‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته‌ دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگدانه‌، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته‌ دیسانه‌وه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان دروشمیان وته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ سه‌ڕۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشوو ده‌ستیان له‌ كاسه‌یه‌كدایه‌ و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ به‌ شانۆگه‌ری ناوده‌به‌ن.