کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دیاریی ڕێێكه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان

4 1 768x697 1

4 1 768x697 1

سهرهنجام پاش ١٨ مانگ وتووێژی نهێنی و ئاشكرا، ڕێكهوتننامهی بهناو ئاشتی لهنێوان ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا و تاڵهبان لهڕۆژی شهممه١٠ی ڕهشهممهبهرابهر لهگهڵ ٢٩ی فێوریهلهدۆحهپێتهختی قهتهر، واژۆ كرا. ڕێكهوتن نامهكهلهلایهنزهلمهی خهلیلزادنوێنهری تایبهتی ئهمریكا بۆئاشتیلهئهفغانستان و لهلایهن بهرپرسی دهفتهری سیاسی و جێگری تاڵهبانهوهبهبهشداریی وهزیری دهرهوهی ئهمریكا و وهزیرانی دهرهوهو نوێنهرانی تایبهتی پتر لهسی وڵات واژۆ كرا. لهو نێوهدا نوێنهری دهوڵهتی بهناو ڕهسمیی ئهفغانستان بهشداری نهكردبوو. ههڵبهت ئهوهش نیشانی دا كهلهماوهی ئهو چهند ساڵهدا ئهوهی وا وهك دهوڵهتی ڕهسمی و یاسایی ئهفغانستان باسی لێدهكرا، لهداوهڵ و دهست نیشاندهیهك زیاتر نهبووهو ههر بۆیهبازنهی دهسهڵاتهكهشی لهسنوورهكانی كابۆل تێپهر نهدهبوو.

بهپێی ئهو ڕێكهوتننامهیهئهمریكا بهڵێنی داوهكهلهماوهی ١٣٥ ڕۆژ پاش ئیمزای قهراردادهكهژمارهی هێزهنیزامیهكانی لهچواردهههزارهوهبۆ ٨ ههزار و ٦٠٠ كهس كهم كاتهوه‌. لهبهرامبهردا تاڵهبانیش بهڵێنی داوهكهلهخاكی ئهفغانستان دا هێرشی تیرۆریستی نهكرێتهسهر هێزهكانی ئهمریكا. ههروهها دهوڵهتی ئهفغانستانیش دهبێ ٥ ههزار زیندانیی تاڵهبان ئازاد كا و تاڵهبانیش لهبهرامبهردا ههزار كهس لهدیلهكانی شهڕ كهلهزیندانهكانیدا ڕاگیركراون ئازادكات. ئهگهرچی ئهشرهف غهنیسهرۆك كۆماری ئهفغانستان ڕایگهیاند كه‌ ” ڕزگار كردنی زیندانیهكانی تاڵهبان لهسهر بڕیاری ئهمریكا نهبووهو بهسهلاحیهتی حكوومهتی ئهفغانستان ئهنجام دراوه، بهڵام خۆشی باش دهزانێ كهچارهیهكی بێجگهلهمل كهچ كردن لهبهرامبهر ڕێكهوتنهكهی ئهمریكا و تاڵهبان نییه‌. ئهگهرچی قهرارهوتووێژی نێوان تاڵهبان و ئهفغانستان كهلهژێرناویموزاكرهی بهینی ئهفغانباسی لێدهكرێ له٢٩ی مانگی ڕهشهممهواته١٠ی مارس دهست پێبكات، بهڵام هێشتا ههیئهتێك لهلایهنكۆماری ئیسلامیی ئهفغانستانهوهبهمهبهستی وتووێژ لهگهڵ تاڵهبان كهلهڕێكهوتننامهكهدا لهژێرناویئیمارهتی ئیسلامیباسی لێكراوه، دیاری نهكراوه‌. بوونی وشهیئیسلامیلهناوی ههر دوو لایهنی وتووێژهكهدا دهرخهری ئهوهیهكهپاش ١٨ ساڵ حزووری نیزامیی ئیمپریالیسمی ئهمریكا و هاوپهیمانانی لهئهفغانستان، چ جۆرهدهوڵهتێك قهرارهبهنهسیبی خهڵكی ئهفغانستان بێت.

وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لهوتهكانی خۆیدا لهجهرهیانی واژۆی ڕێكهوتننامهكهدا وتیپێویستهتاڵهبان پێیبهندی بهڵێنیهكانی بێت و لهگهڵ ئهلقاعیدهپهیوهندیی نهمێنێت. تاڵهبان سهلماندوویهتی كهئهگهر بیههوێت دهتوانێ توندوتیژیهكان كهم بكاتهوه‌.” بهمجۆرهو بهو ئاسانیهههموو ههرا و هوریای ١٨ ساڵهسهبارهت بهتیرۆریست بوونی تاڵهبان خامۆش بوو و ئهوان بوون بههێزێك كهدهتوانن توندوتیژیهكان كهم كهنهوه‌. لهخۆڕا نییهكهبهرپرسی دهفتهری سیاسیی تاڵهبانیش ئیدعای كردووهكه‌ ” ئێمهوهك هێزێكی نیزامی و سیاسی  لهگهڵ هاوساكانمان و جیهان پهیوهندی دهگرین. ئهمڕۆ ڕۆژێكی گرینگهو خهڵكی ئهفغانستان شایهتی دامهزرانی ئاشتیهكی پایهدار و ئهمنیهتی دایمی و سهربهخۆیی ئهم وڵاتهدهبن.” ههڵبهت ههموو ئهو قسهو زمان بازیانهبۆ خهڵكی ئهفغانستان گاڵتهجاڕیهكی تاڵهكهبهبههای گیانی سهدان ههزار كهس و لێكههڵوهشانی تار و پۆی ئهو كۆمهڵگایهكۆتایی پێهاتووه‌. چ ئهوكاتهی كهئیمپریالیستهكانی ئهمریكا بۆ دهركردنی ڕووسهكان لهئهفغانستان، دهیان ههزار جههادیستی ئیسلامییان پهرهوهردهو ڕهوانهی ئهفغانستان كرد و چ ئهو كاتهی پاش چوونهدهرهوهی ڕووسهكان، ئهفغانستان بوو بهمهیدانی هێرش و پهلاماری ئهم جههادیستانهو بوو بهفێرگهی بارهێنانی تیرۆریسیتی ئیسلامی و چ كاتێك كهههر ئهو جههادیستانهلهتاڵهبان شكستیان خوارد و جێگای خۆیان دا بهئهوان و چ ئهو كاتهێ لهساڵی ٢٠٠١دا ئیمپریالیستهكانی ئهمریكا لهگهڵ هاوپهیمانهڕۆژئاواییهكانیان خاكی ئهفغانستانیان وێران كرد وئازاد كرانیكابۆلیان لهچنگ تاڵهبان ڕاگهیاند.

ههر ئهوهندهبهسهتا بهسهر دوابهرئاوردی ماڵیی هێزهكانی ئیمپریالیسمی ئهمریكا و هاوپهیمانانی، لهماوهی ١٨ ساڵی ڕابردوودا، چاوخشاندنێكمان بێت تا بهشێك لهههزینهی ئیسانی و ماڵی ئهو شهڕهكۆنهپهرستانهیهمان بۆ دهركهوێ. بهپێی ئهو بهڵگانهی كهساڵی ڕابردوو بڵاو بۆوه، لهو شهڕه١٨ ساڵهیهدا نزێك به٤٠ ههزار كهس لهخهڵكی مهدهنی و نزیك به١١٥ ههزار هێزی دهوڵهتی ئهفغانستان، گرووپه تیرۆریستهكان، هێزهكانی ئهمریكا و ناتۆ و پتر له٤٠٠ چالاكی مافی مرۆڤ و ٦٠٧ ههواڵنێر كوژراون. ئهو شهڕهنزیك بهههزار ملیارد دۆلار واتهسهد بهرابهری ڕێژهی بهرههمهێنانی ناوخۆیی ئهفغانستانی، ههزینهبۆ ئهمریكا ههڵگرتووه‌. ههڵبهت پێویستهئاماژهبهوهش بكرێ كهههر لهو ماوهیهدا ئهفغانستان بوو بهبازاڕی ڕهشی مهوادی موخهدیر و نزیك به٨٠ لهسهدی تریاكی جیهان بهرههم دێنێت. گۆیا ههمووی ئهو ههزینانهبۆ بهناو ڕزگاری خهڵكی ئهفغانستان و بهتایبهت ژنان ئهنجام دراوه‌.

ئهگهر ئازادكردنی وییهتنام لهلایهن بزووتنهوهی ڕزگاری بهخشهوه، بههێزترین هێزهئیمپریالیستهكانی جیهانی بهچۆك داهێنا و بهدلێری و قارهمانێتیی خهباتكارانی وییهتنامی ئهنجام درا، لێرهئیتر تهنانهت هێزێكی سكۆلاری بورژوازیش نابیندرێ. ئهوهی كهپێی دهوترێ ئازادكردنی كابۆل لهدڵی ڕێكهوتننامهیهك لهنێوان هێزێكی ئیمپریالیستی و ڕهوتێكی تیرۆریستیی كۆنهپهرستی ئیسلامی دا ئهنجام دهدرێ.  قوربانیانی ئهو ڕێكهوتنهبهر لهههموو كهس ژنانی ئهفغانستان دهبن. ههر ئهوانهی وا گۆیا بۆ ئازاد كردنیان، ئهفغانستان بووهتهمهیدانی هێرش و پهلاماری هێزهئیمپریالیست و تیرۆریستهئیسلامیهكان. لهئێستاشدا، ههر ئهو تیرۆریستهئیسلامیانه، ههر ئهو موومیاییانهی كهلهتاریكترین گۆڕهكانی مێژووهوهسهریانههڵداوه، قهرارهئاشتی و ئاسوودهیی بۆ خهڵكی ئهفغانستان بێنن. باس لهوهدهكرێ كهلهپتر لهدوو ههزار و ٥٠٠ مهدرهسهی پاكستان كهسانێك ئامووزش دهبینن كهبۆ شهڕی ئهفغانستان ناردرابوون و ئهوانهش ههر ئهو هێزهپاشكهوتانهی تاڵهبانن كهدهرفهتی جهولهیان لهئهفغانستان بهباش زانیوهو بهر لهههموو كهس قوربانیهكانیانی خۆیان لهناو ژناندا ههڵدهبژێرن‌. تهنانهت ئهوهش وتراوهكهناڕازیانی ڕێكهوتننامهی نێوان ئهمریكا و تاڵهبان خهریكی پهیوهست بوون بهڕیزهكانی داعشن و لهڕاستی دا ههمووی ئهوانهئهو دواهاتهفهلاكهتبارانهنكهئیمپریالیستهكان و تاڵهبان لهسێبهری ڕێكهوتننامهكهیاندا بۆ خهڵكی ئهفغانستانیان بهدیاریی دێنن.

بێگومان لهو نێوهدا ، ڕزگاری خهڵكی ئهفغانستان تهنیا لهڕێگهی وتنینایهكی بهتهوژمبهههموو  ڕێزی كۆنهپهرستان، دهتوانێ بێتهدی. ههر ئهونایهی كهلهئێستادا خهڵكی عێراق دژبهداگیركاریهكانی ئهمریكا، دژبهحزووری نیزامیی كۆماری ئیسلامی و دژبهههموو تاقمهئایینیهكان و مافیا عهشیرهییهكان، لهنزیك به٦ مانگ لهمهوبهرهوهلهشهقام و مهیدانهكاندا هاواری دهكهن.