به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادگوسته‌ری ورمێ بۆ ئازادی كاتی پژمان سوڵتانی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام داوای بارمته‌ی ١٥٠ ملیارد تمه‌نی كردووه.
پژمان سوڵتانی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكانه كه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “هاوكاری له كوشتنی مه‌ئمووری ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. پارێزه‌رانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه چه‌ند جار به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له سه‌ر بێتاوانبوونی پژمان به دادگای ئینقلابی ورمێ داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی بایه‌خیان پێ نه‌داوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا دادستانی ورمێ بۆ ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه داوای وه‌سیقه‌ی ١٥٠ ملیارد تمه‌نی كردووه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی پارێزه‌ره‌كانی به‌دوای خۆیدا هاوردووه و ڕایانگه‌یاندووه، مه‌به‌سه‌تی دادگوسته‌ری ورمێ له‌و كاره، ڕێگری له ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه‌یه و به‌س.