به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دادسه‌رای ئێڤین بۆ ئازادی كاتی موختار ئه‌سه‌دی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه وه‌سیقه‌ی قورسی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی داناوه.
موختار ئه‌سه‌دی، ڕۆژی ٢٩ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبرا له ماوه‌ی یازده ڕۆژی ڕابردوودا بیلاته‌كلیف له زیندان دا ماوه‌ته‌وه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه موختار ئه‌سه‌دی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌ڕای بڕینی حه‌قده‌سته‌كه‌ی، ناچار به خانه‌نشینی ئیجاری كرا.