شۆرای مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌كس دۆپلیسێس، پارێزه‌ی ناسراوی خه‌ڵكی ئه‌فریقای جنووبی كه بسپۆڕ له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، وه‌كوو ئه‌ندامی تازه‌ه‌ی لێژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه له كاروباری كۆماری ئیسلامی دیاری كرد.
ئه‌ركی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ركوتی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت پاش شۆڕشی ژینا كۆبكاته‌وه. مه‌كس دۆپلیسێس كه پێشتر له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆسیه‌كانی جه‌نایه‌تی جه‌نگی و كۆمه‌ڵكوژی له ڕۆئاندا، زیمبابوه و كه‌رتی غه‌زه كاری كردووه، ئێستا یه‌كێك له گرینگ‌ترین پهروهندهكانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ده‌سته‌وه گرتووه.