جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگایی كردنی “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی سنه، بڕیاره كاتژمێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی ٢٦ی خه‌رمانان، “كامران ساختمانگه‌ر” سه‌باره‌ت به سكاڵای دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه له كاتی دیاریكراو دا له دادگای ئه‌و شاره حازر بێت. پێشتریش به‌پێی بانگهێشتێك كه له ڕێكه‌وتی ٥ی گه‌ڵاوێژی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن لقی ٢ی بازپورسی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه ده‌ركرابوو، ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌با به‌مه‌به‌ستی به‌رگری له خۆی سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” له دادگا دا حازر بێت.
