به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی سنه كه ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان ده‌ركراوه، بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سنه له ڕێكه‌وتی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له له‌قی ١ی ئه‌و دادگایه به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، پێشتریش بانگهێشنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه له ڕێكه‌وتی ٥ی پۆشپه‌ڕی ١٤٠٢ بۆ ئه‌و چالاكه كرێكارییه نێردرابوو. ناوبراو ئه‌بێ سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته ساخته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
