کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دۆزینەوەی تەرمی بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئەمنیەت و ئیتلاعاتی ئازەربایەجانی غەربی

کشف پیکر سوخته رئیس سابق پلیس امنیت و اطلاعات آذربایجان‌غربی 1

تەرمی سووتاوی سەرهەنگ “باباعەلی نەوبەخت” بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئەمنیەت و ئیتلاعاتی ئینتزامی ئازەربایەجانی غەربی، ڕۆژی ڕابردوو بە سووتاوی لە سەندووقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە گەردەنەی “قووشچی” دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژی یەکشەمە حەفتەی ڕابردوو لە دوای دوایین پەیوەندی تەلەفوونی ئەو بەرپرسەی ڕژیمە بە بنەماڵەکەی، بێ سەر و شوێن بووە و هەتا ئەو کاتەی تەرمەکەی بە سووتاوی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزراوەتەوە. شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی هیچ زانیاریەک لە سەر ئەو ڕووداوە لەلایەن هیچ دام و دەزگایەکی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.