به‌رپرسانی ڕواندا باسیان له دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ كرد كه وێده‌چێ ٣٠ هه‌زار ته‌رمی كۆمه‌ڵ كوژیه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩٤ی تێدا بێت.
له كۆمه‌ڵ كوژیه‌كه‌ی ڕواندا دا، پتر له ٨٠٠ هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان له كه‌مینه‌ی قه‌ومی تووتسی بوون، له لایه‌ن توندئاژۆكانی “هوتو”وه كوژران. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجێلێس تایمز، هه‌تا ئێستا توانیویانه ته‌رمی ٥٠ كه‌س له‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه بهێننه ده‌ره‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كۆمه‌ڵ كوژیی ڕواندا، مانگی ئاوریلی ١٩٩٤ به‌دوای پێكانی فڕۆكه‌ی سه‌رۆك كۆماری ڕواندا كه سه‌ر به قه‌بیله‌ی هوتو بوو، ده‌ستی پێكرد.