ڕۆژی پێنج شهممه ٢٥ی مانگی سهرماوهز، لەنێوان هەردوو گوندی “غەڕە” و “دوڕاجی” لەسنوری شارۆچكهی “زنانە”ی سەر بە ناوچهی “کفری”، لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵدا، كە گوماندەكرا تەرمی ١٣ پۆلیسی عێراقی تێدا بێت كه سێ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن داعشەوە ڕێفێندرابوون، ١٠ تەرم دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییهكان، گۆڕەکە دەکەوێته ناوچەی “ئەشەک مەیدان” و “ئاو قاتی مەحە” لەنێوان هەردوو گوندی “غەڕە” و “دوڕاجی” سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان و تیمهكانی پشكنین تێدا كار دهكهن و تا ئێستا ١٠ تەرم دۆزراوەتەوە و سەرجەمیان جل و بەرگی مەدەنیان لەبەرە و یەکێکیان دەستی بە پەت لە پشتەوە بەستراوەتەوە .به وتهی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سنوری “زنانە”، گومان دەکرێت، ئەم ڕووفاتانە تەرمی ١٣ پۆلیسی ڕفیندرابوون، كە ساڵی ٢٠١٨ داعش گرتەی ڤیدیۆی دهستبهسهر كردنیانی بڵاوکردبوو.