گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له مه‌دره‌سه‌یه‌كی شه‌وانه‌ڕۆژی له ئوستانی “بریتیش كۆلۆمبیا”ی كانادا دوزاوه‌ته‌وه كه ته‌رمی ٢٠٠ منداڵی خۆجێیی تێدایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمه‌كان منداڵانی ته‌مه‌ن سێ ساڵن و هێشتا هۆكاری مردن و كاتی مردنیان ئاشكرا نه‌كراوه‌ته‌وه.جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه له ساڵی ١٨٩٠ی زاینی له لایه‌ن كلیسای كاتۆلیكه‌وه دامه‌زراوه و له ساڵی ١٩٧٨ به ته‌واوی داخراوه. ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه به ئامانجی دووركردنه‌وه‌ی منداڵانی خۆجێیی(سورپێستەکان) له بنەماڵەکانیان و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه كردنی زمانی دایكیان دامه‌زرابوو. ڕاپۆرتی زۆر له سه‌ر ئازاردان و ده‌ست درێژی جنسی له سه‌ر ئه‌م منداڵانه تۆمار كراوه.