کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌ سوورییه‌

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌

لە سەرەتای کۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققە لە لایەن هێزەکانی سوورییه‌ی دیموکراته‌وه‌، تا ئێستا لە ١٦ گۆڕی بەکۆمەڵ نزیکەی پێنج هەزار و ٢٠٠ تەرم كه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دۆزراونەتەوە.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. تیمیه‌كانی بەرگری شارستانی توانیویانە لە رێگەی جلوبەرگ و کەلوپەلەکانەوە ناسنامەی هەزار و ٤٠٠ کەس لە رووفاتەکان دەستنیشانبکەن، بەڵام تا ئێستا چوار گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ ماون کە کاریان لەسەر بکرێت و هەڵبدرێنەوە. شایانی باسه‌،  تا ئێستا ١٦ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شاری رەققە دۆزاونەتەوە، ژمارەی قوربانییەکان پێنج هەزار کەسی تێپەڕاندووە. زۆربەی ئەوانەی لەژێر گۆڕە بە کۆمەڵەکانیش دەرهێندراون ژن و منداڵن.