مه‌ئموورانی پزیشكی جه‌نایی مێكزیك باسیان له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٤٤ كه‌س له ناو چاڵێك له نزیك ناوچه‌ی “گوادیلی حارا” كردووه كه له ناو ١١٩ كیسه‌ی زبڵ شاردرابوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین گۆڕی به كۆمه‌ڵه له‌م ناوچه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه. شایانی باسه، ناوچه‌ی “خالیسكۆ” له ناوه‌ندی مێكزیك به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی توندووتیژی له نێوان ته‌به‌هكاران و كارتێله‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێر دێته ئه‌ژمار. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌شێكی گرنگ له‌م ته‌رمانه به جۆرێك تێكچوون كه شناساییان بۆ پزیشكانی قانوونی زۆر دژواره و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵانه هه‌روا به‌ردوامه.