چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له نزیكی شاری “ڕه‌قه”، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌دان ته‌رمی قوربانییانی هێرشی تیرۆڕیستانی داعشی تێدایه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی شاری ڕه‌قه ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌رمی قوربانییانی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بوون كه له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه كوژراون و ژماره‌شیان نزیك به ٨٠٠ كه‌سه كه هه‌تا ئێستا ٢٠٠ كه‌سییان ناسراونه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووی ئه‌م كاره‌ساته‌ش بۆ ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه كه ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، گوڕێكی به كۆمه‌ڵی دیكه له‌و ناوچه‌یه دۆزرایه‌وه كه ٣٥٠٠ ته‌رمی تێدا دیترابووه و به گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵی ده‌ورانی داعش هاته ئه‌ژمار.