به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشهممه ١٨ی سهرماوهز، پۆلیسی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، “لە کاتی هەڵکەندن بۆ پڕۆژەیەک لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیاکانەوە، گۆرێکی بەکۆمەڵ کە لە روفاتى سەربازانی پێشووی ڕژێمی عێراق پێکهاتووە، دۆزراوەتەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە کاتی هەڵکەندندا بۆ پڕۆژەیەک، گۆڕێکی بە کۆمەڵییان لە نزیک مەزاری سەید زەهەب لە شاری ناسرییە ناوەندى پارێزگاى زیقار دۆزیووەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا چهندین ناسنامە دۆزراوەتەوە.