ئه‌ڕته‌شی لوبنان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له نزیك به‌نده‌ری به‌یرووت، ٤ تۆن و ٣٥٠ هه‌زار كیلۆ “نیتراتی ئامۆنیۆم”یان دیوه‌ته‌وه.
ئه‌ڕته‌شی لوبنان له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری ئه‌ڕته‌ش كه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ناردراون بۆ ئه‌م به‌نده‌ره، چوار كانتینێری هه‌ڵگری “نیتراتی ئامۆنیۆم” ئه‌نبار كراویان له نزیك ئه‌م به‌نده‌ره دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌ڕته‌شی لوبنان له دانی زانیاریی زیاتر له‌م پێوه‌نده‌دا خۆی بواردووه و هێشتا دیار نییه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له نیتراتی ئامۆنیۆم هی كێیه و به چ مه‌به‌ستێك له‌وێ ڕاگیراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ هه‌زار تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” له به‌نده‌ری به‌یرووت، پێته‌ختی لوبنان له ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، لانیكه‌م ١٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و به هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون و به‌شێكی زۆریش له‌مشاره له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسان ببوو.
