ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی بە ناوی “یووسف وەتەن‌دووست”، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان بریندار بوو.هه‌روه‌ها، كۆڵبه‌رێكی دێكه‌ی به ناوی “شه‌هرام قادری”، خه‌ڵكی گوندی “وشته‌په”ی سه‌ربه شاری بۆكان، به هۆی سه‌رمابڕدوویی له سنووره‌كانی بانه، گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف وەتەن‌دووستب”، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایه‌كانی “ته‌ته”ی هه‌ورامان، لاقی شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە. هه‌روه‌ها، “شه‌هرام قادری”، خه‌ڵكی گوندی “وشته‌په”(اوچ تپه)ی ، شاری بۆكان، كه بۆ كۆڵبه‌ری رووی له به‌رزایه سنوورییه‌كانی بانه كردبوو، به هۆی سه‌رمابردوویی گیانی له‌ده‌ست داوه و رۆژی ٢٩ی رێبه‌ندان، ته‌رمه‌كی دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، لانیكه‌م ٨ كۆڵبه‌ر، له سنووره‌كانی، ورمێ، سۆڵاوا، و بانه، به هۆی رووداوی ته‌بێعی وه‌كوو، ڕندوی به‌فر، سه‌رمابردوویی و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایه‌كان، گیانیان له ده‌ست داوه.