ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو حه‌فته‌دا و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو خوێندكار له زانكۆی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی دوو خوێندكاری دیكه له‌م زانكۆیه دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كێك له قوربانییان كچێكی خوێندكاری زانكۆی جۆندی شاپووری ئه‌هواز بووه كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مشاره له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئه‌مشاره دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ته‌رمی دووهه‌م قوربانی له یه‌كێك له كلاسه‌كانی ده‌رس دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربیانیان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی ئێران، چه‌ندین ڕاپۆرتی ته‌ئید نه‌كراو له كوژرانی هاووڵاتییان له به‌نداو و ڕووباره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.