دادستانی ئاڵمان ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: پاش دۆزینه‌وی ٧٠٠ كیلۆ هێرۆئین له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاڵمانه‌وه، چوار كه‌س له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له قۆناغی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و باره گه‌وره‌یه له ئێرانه‌وه هه‌نارده كراوه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، له نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵی ئێرانی هه‌یه و ئه‌و باره گه‌وره‌ی هێرۆئینه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئاگووست و له شاری هامبوورك كه‌شف و زه‌وت كراوه و چوار كه‌س له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو گه‌وره‌ترین مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ور و نه‌خشێكی بێ وێنه‌ی له گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه و له یه‌ك مانگی ڕابردووداش چه‌ندین باری حه‌ب و كۆكائین كه له لایه‌ن حیزبۆڵڵای لوبنانه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه هه‌نارده كرابوو زه‌وت كرابوو.