به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند: گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له گوندی مه‌رگه‌تی له قازای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك دۆزێوه‌ته‌وه كه ته‌رمی ٧ پیاوی تێدا بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌موو ته‌رمه‌كان جلی كوردیان له‌به‌ر بووه و گومان ده‌كرێت قوربانیانی ئه‌نفالی ڕژیمی به‌عس له ساڵی ١٩٨٨ی زاینی بن. قایمه‌قامی ئامێدی له‌و باره‌وه وتی: تیمێكی بسپۆڕ ته‌رمه‌كانی ده‌رهێناوه و ڕاده‌ستی پزیشكی دادی دهۆكی كردووه. پێشتریش ٩٦ گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوه‌كان شناسایی و چوار هه‌زار و ٤٥١ ڕووفاتیان تێدا تۆمار كردووه. كاره‌ساتی ئه‌نفال له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٩ی زاینی له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه ئه‌نجام درا و زیاتر له ١٨٠ هه‌زار كوردی بێ تاوان به فه‌رمانی سه‌دام حسێن كیمیاباران، تیرباران، ئێعدام و زینده‌به‌چاڵ كران و به‌شێكی زۆریان ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان بوون.