به پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له شاری “ده‌رعا“ی سووریا، پاشماوه‌كانی ته‌رمی ٣٠ كه‌س دۆزرایه‌وه، كه ئیحتمالی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌رمه‌كان تا ٧٠ كه‌سیش هه‌یه.
پارێزگای ده‌رعا له باشووری سووریادایه و یه‌كه‌م جێگای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانی خه‌ڵك دژ به ڕژیمی ئه‌سه‌د له ساڵی ٢٠١١دایه. به وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندرووستی له سووریا، زۆربه‌ی كه‌سانێك كه له‌م شاره به ده‌ستی ڕژیمی ئه‌سه‌د ژیانیان لێ سه‌ندراوه، له ناڕازیانی دژ به حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بوون.جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دژبه‌رانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، له ده‌مه‌شقی پایته‌ختی سووریا، گۆڕێكی دیكه‌ی به كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه كه به پێی ئه‌و به‌لگانه له به‌رده‌ستدا هه‌یه، ته‌رمی كه‌سانێك بووه كه له به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تدا یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه یان ئێعدام كراون. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، زۆرتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س به هۆی ناڕازی بوون له دۆخی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات كوژراون و بێسه‌روشوێن كراون.