ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ٥٤مین گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شه‌نگال دۆزرایه‌وه و به وته‌ی پسپۆڕانی ئه‌و به‌شه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گۆڕه‌كه هێنایانه ده‌ره‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا ٩٤ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به ته‌نیا ٥٤ گۆڕی به كۆمه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و جه‌ستانه‌ی كه له نێو گۆڕه‌كانا‌دا بوونیان بووه، له لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی كرانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه، ناسراونه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان کراوون. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به دیلی فرێدراون. تا ئێستا له نێو ئه‌و گۆرانه‌ی كه كراونه‌ته‌وه، هه‌زاران ئێسكی قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا چاره‌نووسی لانیكه‌م ١٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دیار نیه.