ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ڕێكخراوی زه‌ویناسی ئێران ڕایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی ئێران له ده‌ورووبه‌ری تیكاب و مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه دۆزراوه‌ته‌وه.
بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه خاوه‌نی كانگای زێڕی ئاق ده‌ڕه خانهنشینیكراوێكی پاسداره و له ساڵانی ڕابردوودا داهاتی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تاڵان كردووه، به‌ڵام كاتێك كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه داوای مافی خۆیان كرد، به زیندان و شه‌لاق و‌ڵامیان درایه‌وه. ڕێكخراوی زه‌ویناسی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین ماده‌ی به‌نرخی تازه‌ی مه‌عده‌نی له پارێزگای كوردستان شناسایی كراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ن.