به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چوار مانگه كه زه‌مینه‌كانی گوندی لاله‌یی سه‌ر به شارستانی دێولان له ئاگردا ده‌سووتێت و كارناسانی بواری نه‌وت و گاز سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری سووتانی خاكی ئه‌و ناوچه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌موو جارێك ئاگری زه‌مینه‌كان ده‌كوژێننه‌وه به‌ڵام، دووباره ئاگره‌كه له دڵی زه‌ویه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دا. هه‌ندێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن: ئاوێكی ڕه‌ش به بۆنی نه‌وته‌وه له زه‌ویه‌كه ههڵئهقۆڵێت و كه‌س نازانێت چیه. ژماره‌یه‌ك له كارناسانیش ده‌ڵێن: ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان دوو قه‌ڵای مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه داڵانێكی ژێرزه‌وینی ئه‌و دوو قه‌ڵایه‌ی پێكه‌وه گرێ دابێت.