ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیا له وتارێك دا ڕایگه‌یاند كه مه‌یدانێكی گه‌وره‌ی نه‌وتیان له ناوچه‌ی شڕناخی سه‌ر به باكووری كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه ١٠٠ به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه كه مه‌یدانێكی گه‌وره‌ی نه‌وتی له چیاكانی جوودی گابار له ئوستانی شڕنا‌خ دوزراوه‌ته‌وه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ١٠٠ به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌یه. “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” له مه‌راسمی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه له‌وانه وزه‌خانه‌ی خۆری “كاراپینار” و به‌ندئاوی “بوزكه‌ر” له قوونیه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ ڕای گه‌شتی ڕاگه‌یاندووه. ناوبراو ئیدعای كردووه كه له داهاتوویه‌كی نزیك دا توركیا نیازی به هاورده كردنی وزه نییه و به‌ڵكۆ خۆی ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كه‌ری وزه له‌جیهان، ئەردوغان هەموی ئەمانەی کردوتە بەشیک لە هەلمەتی خوی بۆ هەلبژاردنی سەروک کۆمار كە قەرار وایە ١٤ی مانگ بەریوە بچێت.
