ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، شه‌ش گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ی قۆربانییانی ساڵی ٢٠١٤ی زاینی كه له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای داعشه‌وه كۆمه‌ڵكۆژكراون، له شه‌نگال دۆزرایه‌وه.
پاش داگیركردنی به‌شێك له باكووری عێراق له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای داعشه‌وه له ڕێكه‌وتی ٣ی ئاگوستی ٢٠١٤ی زاینی، شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئیزه‌دییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه داگیركرا و هه‌زاران كه‌س كۆمه‌ڵكۆژكران و به‌هه‌زاران ژن وكچی ئیزه‌دیش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه ڕفێندران. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵتی عێراق لانیكه‌م ٧٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بوونیان هه‌یه كه ٣٤یان هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردووش شه‌ش گۆڕی دیكه هه‌ڵدرایه‌وه كه زۆربه‌ی قۆربانیان، ژن و منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن.