به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئوستراڵیا ڕۆژی هه‌ینی 4ی مانگی خه‌رمانان ڕیانگه‌یاند: دوو تون مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه‌یان له كه‌شتییه‌كی پڕ له كاشی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌نارده‌كراوه دوزیوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئوستراڵیا ده‌ڵێن، سه‌ره‌تای مانگی سێپتا‌مبر سێ كه‌سیان به ٧٤٨ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو كه له كانتینێریك له به‌نده‌ری “بووتانی” شاردبوویانه‌وه. پاشان هه‌زار و ٦٠ كیلۆگرم مادده‌ی هۆشبه‌ری كریستاڵیان له ١٩ كانتینێر له هه‌مان به‌نده‌ر زه‌وت كردووه كه هه‌موویان له به‌نده‌رێكی دۆبه‌یه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سپای پاسداران وه‌كوو گه‌وره‌ترین مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌كه‌مین تاوانباری سه‌ره‌كییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئوستراڵیاوه ده‌ستیپێكردووه و ئاكامه‌كه‌ی له داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه.