به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ته‌رمی یه‌كێك له سێ كۆڵبه‌ره ونبووه‌كه‌ی سنووری ورمێ به ناوی “بارزان میهه‌نی” خه‌ڵكی گوندی “باوان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ، له گوندی “گۆڵشهم” له نێو خاكی توركیا دۆزرایه‌وه و ڕاگوێزی پزیشكی یاسایی ئه‌و وڵاته كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د سه‌یدانی فه‌ر”، “به‌هلوول سه‌یدانی فه‌ر” و “بارزان میهه‌نی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ به هۆی به‌فر و بۆرانه‌وه له دۆڵی “بنار” ونبوون و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و به‌دواداچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌ی ١١٤ ڕۆژ چاره‌نووسیان نادیار بوو، تاكوو دوێنێ به هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوندی “گۆڵشهم” له توركیا، ته‌رمی “بارزان میهه‌نی” دوزرایه‌وه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستا نییه.