کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ ده‌ریاچه‌ی سه‌راوی قوروه‌

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ ده‌ریاچه‌ی سه‌راوی قوروه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ ده‌ریاچه‌ی سه‌راوی قوروه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌ وته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرای قوروه‌، پاش ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی ته‌رمی ژنێك له‌ ده‌ریاچه‌ی سه‌راوی قوروه‌، چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی داد گواستووه‌ته‌وه‌. ئۆرژانسی قوروه‌ له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێشا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه ڕوون نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.